کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم : دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران لە ئەولەویەتی كارەكانمانە

.

05:20 PM - 28/07/2021

حكومەتی هەرێم : دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران لە ئەولەویەتی كارەكانمانە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبۆوەو تاووتوێی ڕێكخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەكان و دابینكردنی مووچە كرا.
دوا بەدوای كۆبوونەوەكە (جوتیار عادل) وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەكۆبونەوەكەدا چەند پرسێك تاوتوێ كرا، لەوانە ڕێكخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەكان و خستنەڕوی هەنگاوی كرداریی وەزارەتەكان لەو بارەیەوەو تەئكیدكرایەوە لەسەر رێكخستنەوەی داهاتەكانی حكومەت بەشێوەیەك لە خزمەتی گشتیدا بێت بەتایبەت دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران كە لە ئەولەویەتی كاری حكومەتی هەرێمی كوردستانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بووە بە دەستپێكردنی ئامادەكارییەكانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ هاوڵاتییان لە وەرزی زستاندا.
سەبارەت بەدواكەوتنی دانانی بودجەی ئەمساڵی هەرێم جوتیار عادل وتی، گفتوگۆكانمان لەگەڵ حكومەتی عیراق كێشەی بۆ دانانی بودجەی هەرێم دروستكردووەو چەندیش  دوابكەوێت بۆ ئێمە گرنگە كەبزانین داهات و خەرجیەكانی  حكومەت چەندە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە