کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس نزیكە لەنوێكردنەوەی گرێبەستی دیبالا

.

09:33 AM - 27/07/2021

هەر تایبەت بەهەواڵی یۆڤانتۆس   راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیتاڵی دوا پێشهاتەكانی تایبەت بەداهاتووی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی ئاشكرا كردووە لەگەڵ یۆڤانتۆس   گرێبەستی دیابلا لەگەڵ یۆڤانتۆس لەهاوینی ساڵی2022 تەواو دەبێت و تا ئەم كاتە نەگەیشتونەتە رێككەوتن لەبارەی نوێكردنەوەی   لەو بارەیەوە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت ئیتاڵیا ئاشكرای كرد: ئەمرۆ بەرێوەبەری كارەكانی دیبالا دەگاتە تۆرینۆ  وەك ئامادەكاریەك بۆ درێژەدان بەگفتوگۆكانی نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ خانمەپیرەكە  ئاماژەی بەوەكردووە: بەرێوەبەری كارەكانی دیبالا سەرەتا  دەبێت خۆی كەرەنتین بكات لەتۆرینۆ بۆ ماوەی 10 رۆژ پێش ئەوەی چاوی بە بەرێوەبەری یۆڤانتۆس بكەوێت   پاولۆ دیبالای تەمەن 27 ساڵ لەهاوینی ساڵی2012 لەیانەی پالێرمۆوە پەیوەندی بەیۆڤانتۆس كرد  لەماوەی وەرزی رابردوو لەژێر سەرپەرشتی ئەندریا پێرلۆی راهێنەر كێشەی بەشداریكردنی لەیاریەكاندا هەبوو بەشێوەیەكی رێكخراو كە لەزۆربەی یاریەكان لەسەر كورسی یەدەگ دەبینرا بەڵام بەهاتنی ماسیملیانۆ ئەلیگری بۆ پۆستی راهێنەرایەتی وا پێشبینی دەكرێت رۆڵێكی گەورەی پێبدرێت لەركابەریەكانی وەرزی داهاتوو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە