کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەناوەندی پزیشكی یۆڤانتۆس پێشوازیەكی ناوازە لەرۆناڵدۆ كرا

.

09:33 AM - 27/07/2021

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەكاتی گەیشتنی بۆ ناوەندی پزیشكی یانەی یۆڤانتۆس بۆ ئەنجامدانی پشكنینە پزیكشیەكان پێش بەشداریكردنی لەراهێنانەكان پێشوازییەكی ناوازەی لێكرا  جیاواز لەیاریزانەكانی تری یۆڤانتۆس كە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكانیان بوون  رۆناڵدۆ دوای بەشداریكردنی لەیۆرۆە 2020 مۆڵەتێكی زیاتری وەرگرت بۆ پەیوەندی كردن بەراهێنانەكانی یانەكە وەك ئامادەكاریەك بۆ ركابەریەكانی وەرزی نوێ  شەوی یەكشەممە كاپتن و گۆڵكارە مێژوییەكەی پورتوگال بەفرۆكە تایبەتەكەی لەتۆرینۆ دابەزی و ئەمرۆ گەشتە ناوەندی پزیشكی یۆڤانتۆس   لەكاتی گەیشتنی بەدەیان هاندەر و هەوارداری ئەو ئەستێرە پورتوگالیە لەپێشوازیدا بوون تا وێنەی یادگاری لەگەڵدا بگرن و ژمارەیەكیشیان ئیمزایان لێ وەرگرت ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەكیش ئاڵای پورتوگالی بەرزكردبۆوە بۆ بەخێر هاتنی گۆڵكاری یۆرۆ   كریستیانۆ رۆناڵدۆی تەمەن36ساڵ پشكنیە پزیشكیەكانی بۆ كرا پێش ئەوەی پەیوەندی بەهاورێكانیەوە بكات لەراهێنانەكان لەژێر سەرپەرشتی ماسیملیانۆ ئەلیگری راهێنەری نوێ   جێی باسە رۆناڵدۆ لەماوەی 3 وەرزی یاریكردنی لەگەڵ یۆڤانتۆس بەشداری لە 133 یاری كردووە و لەرێگەیەوە 101 گۆڵی تۆمار كردووە گرێبەستەكەشی تاهاوینی ساڵی2022 درێژەی هەیە و پاڤیل نیدڤید جێگری سەرۆكی یۆڤانتۆس تەئكیدی لەوەكردووە : كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم وەرزەدا لەریزەكانی خانمە پیرەكە دەمێنێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە