کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕاگەیەندراوێک لە بۆردی ڕێکخراوە ژینگەییەکانی سلێمانی-هەڵەبجە

.

11:53 AM - 26/07/2021

ڕاگەیندراوێک لە بۆردی ڕێکخراوە ژینگەییەکانی سلێمانی-هەڵەبجەوە

ماوەیەکە دەنگۆی بەکرێدانی بەشێک لە نەمامگەکانی سەربە وەزارەتی کشتوکاڵ بەکەرتی تایبەت بڵاو بۆتەوە.
بەپێی زانیاریەکانی ئێمە، دوای بەرزکردنەوی نوسراوی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ ئەو مەبەستە،  بەداخەوە ئەنجومەنی وەزیران  رەزامەندی نیشانداوە کە بەشێکیان بدرێن بە کەرتی تایبەت.
 
 ئێمە وەکو بۆردی رێکخراوە ژینگەیەکانی سلێمانی-  هەڵەبجە بەگرنگی دەزانین هەڵوێست و پێشنیاری خۆمان لەم بارەیەوە بۆ ڕای گشتی و وەزارەتی کشتوکاڵ بخەینە ڕوو.
بوونی نەمامگەکان لە ڕابردوودا خزمەتێکی باشیان کرد بە پەرەپێدانی ڕێژەی سەوزایی و بەدەستخستنی نەمام بۆ هاوڵاتیان بەنرخی گونجاو  ناوەندێکیش بوون بۆ هەڵسەنگاندنی جۆری درەخت و لێکۆڵینەوەی درەختە بەردار و جوانکارییەکان لەسەرجەم ناوچەکان.

 بەکرێدانی نەمامگەکان بەکەرتی  چی کاریگەرییەکی خراپی دەبێت؟
١-نرخی نەمام لە کوردستان هەڵکشانێکی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت، لەبەر ئەوتی پێشتر نرخی نەمامەکان گونجاو بوون بۆ هاوڵاتیان.
2_ کاریگەری دەبێت کەمبوونەۆەی زیادکردنی ئەو  ڕووبەرە سەوزاییەی کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئەنجام دەدرا، لە کاتێکدا  وە ئەم زیادکردنەش هیچ ئەرکێکی ناکەوتە سەر حکومەت.

3_ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئەزمون و بنیاتنانی کاری چەندین ساڵەی ئەندازیاران و پسپۆڕان و شارەزایانی بەرهەمهێن، کە لەماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا بەدەستیانهێنا.

4_ نەمامگەکان ناوەندێکی باشی مەشقی هاوینە و توێژینەوەی هەزاران قوتابی کەرتی باخداری و سەوزایین بەم کارەش ئەم خزمەتە لاواز دەبێت.

ئێمە وەک بۆری رێکخراوە ژینگەییەکانی سلێمانی هەڵەبجە داوا لە دەستەی ژینگە و وەزارەتی کشتوکاڵ دەکەین بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران هەستن بە ڕاگرتنی ئەم بڕیارە و  لەبری بەکرێدان بۆ هەر نەمامگەیەک ٢٥ دەرچووی بەشە کشتوکاڵییەکان بەشێوەی گرێبەست دابمەزرێنن و بەم بڕیارەش خزمەتێکی بەرچاو بە ژینگە و پەرەپێدانی رووبەری سەوزایی و ژینگە و باخداری بکەن .

داوا دەکەین، وەزارەتی کشتوکاڵ لە ڕێگەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە بوودجەی تایبەت بەدەستبهێنێت بۆ بووژاندنەوەی نەمامگەکان، بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی بە بەرهەمی ناوخۆیی خۆمان بدرێ، نەک ساڵانە بە ملوێنان نەمام لە دەرەوەی هەرێم هاوردە بکرێت.

چاوەڕوانی وەڵامی لایەنە پەیوەندیدارەکانین بۆ ئەوەی بە شێواز و ڕێگەی تر بیر لە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بکەوە نەک سێکتەری بەرهەمهێنانی نەمامیش بدرێت بە کەرتی تایبەت، کە هەموو لایەک دەزانێ کەرتی تایبەت وێڕای قۆرخکاری، هێندەی بیریان لای قازانجە نیو هێندە بیریان لە حزمەتکرن نەکردۆتەوە.

بۆردی ڕێکخراوە ژینگەییەکانی سلێمانی-هەڵەبجە
     25/تەمووز/2021

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە