.
02:14 PM - 10/07/2021
كتێبی (خه‌وشه‌كانی حوكمرانی كوردی و ئاسۆی چاره‌سه‌ر) ناساندنی بۆ كرا
به ئاماده‌بوونی نوسه‌ران و رۆشنبیرانی شاری هه‌ولێر، له ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كتێبی (خه‌وشه‌كانی حوكمرانی كوردی و ئاسۆی چاره‌سه‌ر) له نوسینی د.ئه‌حمه‌د مه‌حمود ، له ساڵۆنی لاپه‌ره ناساندنی بۆ كرا و بڵاوكرایه‌وه.
كتێبی خه‌وشه‌كانی حوكمرانی كوردی و ئاسۆی چاره‌سه‌ر ، به‌شێوه‌یه‌كی ورد نوسه‌ر باس جۆره‌كانی سیسته‌می حوكمرانی و میكانیزمی پرۆسه‌ی حوكمرانی ره‌شید و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات،له به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌دا خه‌وشه‌كانی حوكمرانی كوردی له رووی سیاسی و یاساییه‌وه و هه‌ڵه هونه‌رییه كارگێری و داراییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم باسكراوه.
چالاكیه‌كانی ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ی.ن.ك رۆژ له دوای رۆژ فراوانتر ده‌بێت، ساڵۆنی لاپه‌ره نۆ بۆته ناوه‌ندێكی رۆشنبیری و روناكبیری، جگه له ئه‌نجامدانی كۆری هه‌فتانه و بڵاوكردنه‌وه و چاپكردنی كتێب بۆ نوسه‌ران،له هه‌مان كات گۆڤارێكی مانگانه به ناوی دیوان ده‌رده‌كات، له داهاتووشدا پرۆژه‌ی فراوانتری له به‌رنامه‌دایه بۆ جێبه‌جێكردن.
XHpTSHotyWc
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە