کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هۆڵندا بەتۆماركردنی سێیەم بردنەوە كۆتایی بەقۆناغی كۆمەڵەكانی یۆرۆ هێنا

.

10:13 AM - 22/06/2021

 هەڵبژاردەی هۆڵندا بەتۆمار كردنی سێیەم بردنەوەی بەدوای یەك كۆتایی بەركابەریەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی یۆرۆی2020 هێنا دوای ئەوەی شكستی بەهەڵبژاردەی مەكدۆنیای باكوور هێنا و یاریەكەی بە 3 گۆڵی بێ بەرامبەر لێ بردەوە  
 یاریەكە لەیاریگای یۆهان كرۆیف ئەرینا بەرێوە چوو   هۆڵندای خاوەن یاریگا كە پێش ئەم یاریە گەیشتنی بۆ قۆناغی16 مسۆگەر كردبوو پێویستی بە 24  دەقیقە بوو بۆ گەیشتنە سەر گۆڵی مەكدۆنیا و لەرێگەی ممفیس دیپای گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی تۆمار كرد   لەگێمی دووەمیشدا باڵادەستی یاریزانانی هۆڵندا بەردەوام بوو   لەدەقیقەی 51 جۆرجینهۆ ڤیناڵدۆم گۆڵی دووەمی تۆمار كرد   دوای 7 دەقیقە لەو گۆڵە هەمان یاریزان گەرایەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەكەی تۆمار كرد   ئەو ئەنجامە تافیكەی كۆتایی ناوبژیوان بەردەوام بوو   هەڵبژاردەی هۆڵندا یاریەكەی بە 3 گۆڵی بێ بەرامبەر بەسودی خۆی یەكلایی كردەوە و بەكۆ كردنەوەی 9 خاڵی تەواو لە 3 بردنەوە و بەیەكەمی كۆمەڵەكەی خۆی گەیاندە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی یەكە   مەكدۆنیای باكووریش بەبێ هیچ خاڵێك و لەپلەی چوارەم كاروانەكەی لەیۆرۆ كۆتایی پێ هات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە