کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داهاتی گومرگی هەرێم 20% زیادیكردووە

.

05:15 PM - 11/06/2021

 ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم رایگەیاند: داهاتی گومرگەكان سەدا 20 زیادیكردوە و داهاتی خاڵە سنورییەكانیش بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی دەگەڕێنرێتەوە، لەبەرامبەردا ئەوەی لەبارەی نەگەرانەوەی داهاتی خاڵە سنورییەكان دەوترێت بێ‌ بەڵگەیە.
وتیشی: بۆ زیادكردنی جوڵەی بازرگانی و داهات, چەند راسپاردەیەك دراوەتە وەزیری دارایی و رەزامەندی لەسەر داوە و لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكانیش كۆدەبینەوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێنماییانە.
ئاشكراشیكرد: كاروباری گومرگەكان بەشێوەی ئەلیكترۆنی بەڕێوەدەچێت و دوورە لەدەستكاری كارمەندان و هەموو دەروازەكانی هەرێم بەو سیستمە كاردەكەن و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم لەبارەی سەردانی وەفدی چاودێری دارایی عیراق بۆ هەرێم رایگەیاند: هەموو زانیاریی و داتاكانمان پێداون و لەرێگەی 6 تیمیشەوە سەردانی سەرجەم خاڵە سنورییە نێودەوڵەتییەكان و فڕۆكەخانەكان دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە