کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ملیاردێرێكی جیهان بەبڕی 500 ملیۆن دۆلار بیتكۆین دەكڕێت

.

08:27 PM - 10/06/2021

وارن بافێت ملیاردێری ئەمریكی‌و خاوەنی كۆمپانیای بیركشیر هاساوای، بەبڕی 500 ملیۆن دۆلار بیتكۆینی كڕی.
(بافێت) كە بەناوبانگترین وەبەرهێنەری ئەمریكی دادەنرێت لە بۆرسەی نیویۆرك، بەبڕی 500 ملیۆن دۆلار دراوی دیجیتاڵی بیتكۆینی كڕی. ئەوە لەكاتێكدایە كە ئێستا نرخی یەك بیتكۆین بە نزیكەی 37 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
دوێنێش سەرۆكی وڵاتی سلڤادۆر لە توێتێكدا پەسەندكردنی یاسای بیتكۆینی لە كۆنگرێسی وڵاتەكەی ڕاگەیاند‌و بیتكۆینی وەكو دراوێكی ڕەسمی ناساند، بەمەش سلڤادۆر بوو بە یەكەم وڵات كە بیتكۆین وەكو دراوی یاسایی قبوڵ بكات.
لەلایەكی تریشەوە سەرۆكی بانكی بازرگانی‌و گەشەپێدانی ناوچەی دەریای ڕەش ئاماژەی بەوەدا هۆشداریدا لە كڕینی بیتكۆین‌و وتی، ئەو دراوە هیچ بنەمایەكی ئابووری نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە