کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەواهری و موزەفەر نەواب و مەلائیكە و ئەدۆنیس لە زانكۆی سلێمانی

.

02:34 PM - 28/05/2021

پڕۆبۆزەڵی دكتۆرای بەشی عەرەبی كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی تەرخانكراوە بۆ ئەو شاعیر و ئەدیبە ناسراوانی جیهانی عەرەبی كە دۆستایەتیان لە گەڵ گەلی كورد هەیە و ئاشنان بە دۆزە ڕەواكەی.

دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاند: سەرپەرشتیارانی تێزی دكتۆرا لە بەشی عەرەبی زانكۆی سلێمانی لەپڕۆبۆزەڵەكانیاندا بۆ خوێندكارانی دكتورا، ئەو شاعیر و ئەدیبە ناسراوانەی كایەی ڕۆشنبری عەرەبیان هەڵبژاردووە، كە زۆر ناسراون لە جیهانی عەرەبیدا و لە كایەی ڕۆشنبیری كوردیشدا خوێنەری جدیان هەیە و لەم بواردە، پ. د. زاهیر لەتیف كەریم، ناونیشانی دەستنیشانكراوی بە ناوی " سیمیا ‌و الثقافە النصیە-أدونیس أنوژجا " و هە روەها " البنیە السردیە فی شعر نازك الملائكە"یە.

هاوكات پ. د نیان نەوشیروان مەستیش سەرپەرشتیاری تێزی دكتۆرا بە نێوی " تجلیات البنیویە التكوینیە فی شعرمظفر النواب " دەكات. پ.د. هێرش محەمەد ئەمین هەڵەبجەییش ناونیشانی تێزی دیاریكراوی بە نێوی " الملامح السردیە فی الروایات أحمد السعداوی " و هەروەها ناونیشانی " الأنساق المچمرە و الثقافیە فی الخطاب الشعری عند الجواهری" ناونیشانی تێزی دیاریكراوی پ.ی. د. ئیسماعیل بەرزنجیە.

لەم چوارچێوەیەشدا، بۆ چەسپاندنی و كاركردنی ئەم ناونیشانانە، سیمنارێكی زانستی بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی لیژنەی پسپۆڕ بۆ زیاتر دەوڵەمەندكردن و كاردنی خوێندكارانی دكتۆرا لەو بوارانەی خویاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە