کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕۆژنامەنووس و مەرگدۆستی

.

08:23 PM - 18/05/2021

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

لەکاری میدیاییدا کاتێک ڕۆژنامەنووسێک دەبینێت، باڵندەیەک لەگیانەڵادایە، یان مارێک لەچرکەساتی یٔەوەدایە کەروێشکێک بگەزێت، یان دەبینێت شێرێک دوای نێچیرێک کەوتووە و دەیەوێت بیخوات ...... هتد، کارێکی میدیاییە و نایٔەخلاقی نیە یٔەم ڕۆژنامەنووسە لەهەوڵی یٔەوەدابێت هەرسێ دیمەنەکە لەگۆشەی جیاوازەوە وێنەبگرێت و بیگوازێتەوە بۆ بینەر، یٔەم دیمەنانەشمان زۆرجار لەو میدیایانەدا بینیووە کە تایبەتە بە یٔاژەڵان، چونکە لەم کاتەدا بەهای هەواڵی ڕووداوەکە گەورەترە یان لانی کەم یەکسانە لەگەڵ ڕووداوەکە. بەڵام کاتێک بابەتەکە دێتەسەر مەرگی مرۆڤ و خۆسووتاندنی مرۆڤ بەو پیرۆزییەوە، یٔەوا بۆ ڕۆژنامەنووس نەک کارێکی پیرۆزو پرۆفیشناڵانەی میدیایی نییە ڕۆژنامەنووس دیمەنەکە بگوازێتەوە، بەڵکو یٔەم کارە تەواو دژی بنەماکانی کاری ڕۆژنامەنووسی و میدیاییە و پەیوەستە بە بێیٔاگایی و نەزانی ڕۆژنامەنووسەوە.

یٔەگەرچی سروشت بۆ مرۆڤ گرنگە، بەڵام ناکرێت سووتاندنی درەختەکانی گۆیژەی سلێمانی یەکسان بکرێت بە سوتاندنی مرۆڤ، ناکرێت وەرگەڕانی یٔەو هەموو تانکەرە نەوتەی دەروازەی تونێلی دەربەندیخان یەکسان بکرێت بەدیمەنی گەنجێک کە ڕۆشتۆتە بەردەم کامێراو دەیەوێت خۆی بسووتێنێت و ڕۆژنامەنووسێکیش! بەوپەڕی بێدەربەستییەوە تۆماری خۆسووتاندنەکەی دەکات، یٔەگەر لەکوردستان یاسایەکی ڕۆژنامەنووسی یان شتێک هەیە بەناوی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان!!، هەقوایە هەر یٔەمشەو یٔەو کەناڵ و سایتانە دابخات کە بەشدارن لەگواستنەوەی چرکەساتی خۆسووتاندنی گەنجێکدا.

هەموو ڕۆژنامەنووسان!!، چرکەساتەکانی پێش کامێرامان بینیووە لەیەکەمجاردا چەند هەستیارو شەرمهێنە، ڕەنگە یٔەم گەنجە پێی شەرم بێت لەقسەکەی پەشیمان ببێتەوەو بەشەرمی زانیبێت سبەی ڤیدیۆکەی بڵاوببێتەوەو دواجار خۆیشی نەسووتێنێت، بۆیە وەک بارێکی دەروونی تێیکەوتووەو بەشێک لەپاڵنەری خۆسووتاندنەکە میدیاکانن کە کردەوەی گەنجەکەیان تۆمارکردووەو خستویانەتە دۆخێکەوە گەنجەکە پێی شەرم بووە پەشیمان ببێتەوە، بۆیە ڕۆژنامەنووسەکان دەیانتوانی ڤیدیۆکەی بسڕنەوەو گەنجەکە پەشیمان بکەنەوە لەو قەناعەتەی کە بە خۆسووتاندنی هەبووە.

گواستنەوەی هەواڵی خۆسووتاندنی گەنجێک و ژنێک یان پیاوێک و کچێک، پێش یٔەنجامدانی کارەکە و پاش یٔەنجامدانی کارەکە، دوو شتی جیاوازە، بۆ میدیا و میدیاکار کارێکی نایٔەخلاقییە چرکەساتی دیمەنەکانی ڕاستەوخۆی خۆکوشتن و خۆسووتاندنەکان بگوازێتەوە، بەڵام  کارێکی نامیدیایی نییە بەهەمان یٔەندازە یٔەگەر لەدوای ڕووداوەکە هەمان هەواڵ و بابەت بگوازرێتەوە، یٔەگەرچی حاڵەتی دووەمیش کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر کۆمەڵگە و تاک دەبێت و ڕەنگە وێنەی چرکەساتەکانی کوشتن یان خۆکوشتن، سوتاندن و خۆسوتاندن، لەمێشک و بیری تاکەکاندا بچەسپێنێت و هاندەربێت بۆ دروستکردنی کەسێکی پیاوکوژ یان کەسێکی خۆسوتێنەر.

یٔەبێت ڕۆژنامەنووس بزانێت یٔەركی یٔەخلاقی ڕۆژنامەنوس یٔەركێكی سەخت و گەلێک دژوارو هەستیارە، نابێت لەخۆوە مامەڵە لەگەڵ هەموو هەواڵێک بکات، یٔەگەر حەزی نوسین و ڕۆژنامەنووسی یٔاسان سەیر بکرێت، دوور نییە ڕۆژنامەنووس فۆرمێکی شەڕەنگێزی وەربگرێت و دواجار لەكاراكتەری پیاوكوژ نزیك ببێتەوە، لەم ڕوانگەیەوە لەمانای یەکەمدا یٔەم بۆچوونە ڕۆژنامەنووس ناباتە یٔاستی پیاوکوژ بەڵام لەمانای دووەمدا دەکرێت ڕۆژنامەنووس هاندەربێت بۆ دروستکردنی پیاوکوژ لەڕووی گواستنەوەی کردەی کوشتنەوە وەک بابەتێکی هەڵکشاو و وەک شتێکی یٔاسانبووی ڕۆژانەی ناو کۆمەڵگا.

کاتێک گەرمە هەواڵ و وێنە زاڵەکانی ڕووپەڕی میدیا و سەر شاشەکان بووە وێنە و هەواڵی هەمیشەیی ڕۆژنامەنووس، کۆمەڵگە بەردەوام لەم جۆرە هەواڵانە نزیک دەبێت و یٔیدی کوشتن یان سوتان، چی خۆکرد بێت یان نا، دەبێتە بابەتێکی یٔاسان و سادە، یٔیدی یٔەو کردەیە هەرکەس بکەری بێت یٔاسایی دەبێتەوە لەلای کۆمەڵگە.

گواستنەوەی دیمەنە ڕاستەوخۆکانی خۆسووتاندن لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە، تێماندەگەیەنێت ڕۆژنامەنووسەکان چەند بێیٔاگان لەکاری میدیایی و چەند بێ بەرپرسانە مامەڵە دەکەن لەگەڵ کۆمەڵگەدا وەک وەرگر. کاتێک ڕۆژنامەنووس دیمەنی ڕاستەوخۆی خۆسووتاندنی گەنجێک بۆ منێکی دیکەی (وەرگر، ڕۆژنامەنووس) دەنێرێت، یٔەوا لەم کاتەدا دیدگای من یٔەوەیە: یان دەبێت بەلای ڕۆژنامەنووسێکەوە هەواڵێک لە مەرگی مرۆڤێک گەورەتربێت کە یٔەمە تەواو هەڵەیە، یان دەبێت یٔەم ڕۆژنامەنووسە حەزێکی قوڵی بۆ مەرگ و مەرگدۆستی هەبێت؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە