.
10:30 AM - 16/05/2021
پڕۆسەی خوێندنی ناوپۆل لە هەرێم دەستپێكردەوە و هاوكات خوێندن لە ڕێگەی ئەلكترۆنیش بەردەوام دەبێت.
بەپێی ڕێنماییەكانی كە وەزارەتی پەروەردە خوێندنی ناوپۆل سێ ڕۆژ لە هەفتەیەكدا بە شێوەی تەناوب دەبێت بۆ قۆناغی (یەكەمی بنەڕەتی تا یازدەیەمی ئامادەیی)ی ( حكومی - ناحكومی ) و ئەو قوتابخانانەی گوندەكان، كە پێشتر سێ ڕۆژ لە هەفتەیەكدا دەوامیان كردووە لەسەر یەك، بەهەمان شێواز بەردەوام دەبن .
وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی خستۆتەروو بەخێوكاری قوتابییان و خوێندكاران، ئەگەر ئارەزویان بێت منداڵەكەیان لە ناوپۆل نەخوێنێت، دەتوانن لە هەفتەی یەكەمی دەستپیكردنەوەی خوێندن فۆرمی بەڵێننامە پڕبكەنەوە، كە بە خوێندنی ئەلیكترۆنی و پاڵپشتی ماڵەوە بەردەوام دەبن ، بەڵام تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ لە ناوپۆل جێبەجێ دەكرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە