کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بافڵ تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە

.

08:07 PM - 12/05/2021

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و گەلی كوردستان و عێراق دەكات
هیوادارم جەژنێكی پڕ لە دڵخۆشی و كامەرانی بەسەرببەن، دەمەوێت داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بكەم ئەم جەژنە بكەین بە بۆنەیەك بۆ زیاتر زیندووكردنەوەی رۆحی تەبایی، لێكنزیكبوونەوە و كاری هاوبەش لەپێناو دابینكردنی ژیانێكی شایستە و خۆشگوزەران بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كە ماندووی ساڵانێكی پڕ لە ناسەقامگیری سیاسی و ئابووریین. پێویستە بەدیهێنانی ماف و بەدەمەوەچوونی داخوازییە رەواكانی خەڵك كاری لەپێشینەمان بێت و هەنگاوی جدی بنێین لەو پێناوەدا.

بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆكیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە