کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.بەرهەم ساڵح : پێویستە زامنی بەشە ئاوی عێراق بکرێت

.

04:41 PM - 11/05/2021



د.بەرهەم ساڵح : پێویستە زامنی بەشە ئاوی عێراق بکرێت

د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٥/١١ لە کۆشكی بەغداد پێشوازیکرد لە مەهدی رەشید، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو و سەبارەت بە گۆرانکارییەکانی دۆخی یٔاو لە وڵات و کەمکردنەوەی رێژەی یٔاو لە رووباری دیجلە و فورات و پێویستی زامنکردنی بەشە یٔاوی عێراق گفتوگۆکرا.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەپێویستی بەهەند وەرگرتنی دۆسیەی یٔاو وەک دۆسیەیەکی گرنگ بەو پێیەی بنەمایەکی گرنگی یٔاسایشی نیشتمانییە، ھەروەھا گرنگی درێژەدان بە گفتوگۆکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ رێکخستنی پەیوەندییەکان سەبارەت بە یٔاو لەسەر بنەمای دراوسێیەتی و رەچاوکردنی بەرژەوەندی هاوبەش و زیان نەگەیاندن بە عێراق، بۆ یٔەو مەبەستەش ھەوڵەکانی حکومەت و وەزارەتی سەرچاوەکانی یٔاوی بەرزنرخاند.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم دووپاتیکردەوە لە پێویستی گرنگیدان و بەدواداچوونی بەردەوام و نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکان و پاراستنی سەرچاوەکانی یٔاو، بە تایبەتی زۆنگاوەکان، ھاوکات کارکردن بۆ زامنکردنی پێویستییەکانی یٔاودێری بۆ جوتیاران و خاوەن کێڵگەکان لە تەواوی وڵات و دانانی پلانی ستراتیجی بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەزایانی نێودەوڵەتی لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی وشکەساڵی و بە بیابان بوون و گۆڕانی کەشوهەوا.

لەلای خۆیەوە وەزیری سەرچاوەکانی یٔاو شیکارییەکی وردی لەبارەی دۆخی یٔاو لە وڵات و پلان و بەرنامەی وەزارەتەکەی سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی یٔاڵنگارییەکانی دۆسیەی یٔاو لە وڵات و کێشەی کەم یٔاوی بەھۆی نەبارینی بارانی پێویست بۆ یٔەمساڵ خستەروو، ھەروەھا روونکردنەوەی دا لەبارەی یٔەو گفتوگۆیانەی کە لەیٔێستادا لەیٔاران لەگەڵ وڵاتی دراوسێ سەبارەت بە بەشە یٔاوی عێراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە