کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكان پێشوازی لە وەفدێكی ژووری پەیوەندییە سیاسییەكانی گۆڕان كرد

.

02:07 PM - 11/05/2021

سالار سەرحەد خەلیفە لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتی نشیمانی كوردستان بە یاوەری رەوەند شەهید غەریب هەڵەدنی مامۆستا خالید و مەحمود فەرەج مەحمود و ساڵح حاجی عەلی ئەندامی مەكتەبی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكان، پێشوازیان لە وەفدێكی ژووری پەیوەندییە سیاسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان كرد بە سەرۆكایەتی بەختیار عومەر ئەولی، رێكخەری ژووری پەیوەندییە سیاسییەكان.
لە كۆبوونەوەیەكدا دۆخی هەرێمی كوردستان و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.
لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا رێككەوتنی نێوان (یەكێتی نشتیمانی كوردستان و بزوتنەوە گۆڕان) بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی كوردستان و بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

t6a2TIw75sg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە