کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شوێنە گەشتیارییەكان لەجەژندا كراوە دەبن

.

09:20 PM - 07/05/2021

نەریمان فازل بەرێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری هەولێر رایگەیاند: بەگوێرەی ئەو راگەیەنراوەی لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر  بۆ رۆژانی چەژنی رەمەزان دەرچووە كە باس لە رێگاپێدان بە هاتوچۆی هاوڵاتیانی هەرێم لە نێوان شارەكان دەكات، هیچ رێگرییەك نییە لە سەردانی گەشتیارانی ناوخۆ بۆ شوێنە گەشتیارییەكان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سەردانی هاووڵاتیان بۆ شوێنە گەشتیارییەكان پێویستە لەچوارچێوەی پابەندبوون بە رێنماییە تەندورستیەكان‌ و رێكاركانی خۆپارێزی بێت، چونكە وەك لەراگەیەنراوەكەی پارێزگای هەولێردا هاتووە هیچ جۆرە گردبوونەوەیەك و قەرەباڵغییەك لە شوێن گشتی ‌و گەشتیارییەكان رێگا پێدراو نییە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەبەرئەوەی گەشتیارانی ناوەڕاست و باشوری عیراق ناتوانن سەردانی هەرێم بكەن، چاوەڕوان دەكرێت شوێنە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان بەو شێوەیە قەرەباڵغ نەبن و هاوڵاتیان و گەشتیارانی ناوخۆش لەكاتی ئێستا باشتر پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە