کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی دیاریكرا

.

06:02 PM - 04/05/2021

نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی دیاریكرا
نرخی سەعاتێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان لە ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی نیسان بە 38 دینار دیاریدەكرێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە لەدوای مانگی رەمەزان گۆڕ‌انكاری تێدا دەكرێت.
لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان رایگەیاند، كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاوڵاتیان لەنێوان 50 بۆ 70 سەعاتە بەمەش نرخی یەك ئەمپێڕ‌ كارەبای موەلیدەی ئەهلی بۆ ئەو مانگە لە نێوان 2 هەزار بۆ 2 هەزار و 500 دینارە، هەروەها بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان لەگەڕ‌ەكێك بۆ گەڕ‌ەكێكی تر، نرخی ئەمپێڕ‌ێك كارەبای موەلیدە گەڕ‌ەكێك بۆ گەڕ‌ەكێكی تر جیاواز دەبێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، خشتەی كارپێكردن و دابینكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ مانگی ئایار تا كۆتایی مانگی رەمەزانی پیرۆز پێدانی كارەبای موەلیدە لەسەعات 12ی نیوەڕ‌ۆ بۆ سەعات 4ی بەرەبەیان دەبێت و لەدوای مانگی رەمەزانی پیرۆز گۆڕ‌انكاری تێدا دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە