کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەرێمی كوردستان خاوەنی زیاتر لە 3 هەزار شوێنی گەشتیارییە

.

06:00 PM - 04/05/2021

هەرێمی كوردستان خاوەنی زیاتر لە 3 هەزار شوێنی گەشتیارییە     
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان دەڵێت، زیاتر لە 3 هەزاو 100 شوێنی گەشتیاری جۆراوجۆر لەهەرێمی كوردستان هەیەو لەو ژمارەیە 2 هەزاو 900 شوێنیان بنكەو شوێنی گەشتیارین و 200 تریان شوێنی كلتوری و شوێنەواری و هاوینەهەوارین .
نادر روستی راگەیاند، شوێنە گەشتیارییەكان لەهەرێمی كوردستان بریتین لەهۆتێل و مۆتێل و ریستوڕانت و گوندی گەشتیاری و چێشتخانەی خواردنی خێرا كە لە 610 هۆتێل و 319 مۆتێل و 2118 رێستورانت و 52 گوندی گەشتییاری پێكدێن لەموتێل و هۆتێلەكانیش 60 هەزارو 913 قەڕەوێڵەو 23 هەزارو 597 ژوور هەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، زیاتر لە 480 كۆمپانیای گەشتیاری لەهەرێمی كوردستان تۆماركراون كە لەسەدا 95یان گەشتیار دەبەنە وڵاتانی دەرەوەی هەرێم و لەسەدا پێنجیان بەگرووپ گەشتیار دەهێننە هەرێم.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە لە ساڵی 2019دا 3 ملیۆن و 789 هەزارو  983 گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، بەڵام لەساڵی 2020دا بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڕۆنا لەسەدا 78 دابەزیووە و تەنها 845 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە