کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی دیموكراتی پێشكەوتووخوازی كورد پتەوتردەكرێنەوە

.

02:38 PM - 04/05/2021

پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی دیموكراتی پێشكەوتووخوازی كورد پتەوتردەكرێنەوە

وەفدێكی باڵای پارتی دیموكراتی پێشكەوتووخوازی كورد لە سوریا سەردانی بارەگای مەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك-ی لەشاری سلێمانی كرد و لەلایەن ستران عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بەشێك لەئەندامانی مەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك پێشوازیان لێكرا. لەدیدارەكەدا تەئكید لەسەر هەماهەنگی میدیایی و پتەوتركردنەوەی پەیوەندییە دێرینەكانی نێوان ی.ن.ك و پارتی دیموكراتی پێشكەوتووخوازی كورد لە سوریا كرایەوە.
وەفدەكەی پارتی دیموكراتی پێشكەوتووخوازی كورد لە سوریا پێكهاتبوون لەهەریەكە لە ئەحمەد بەرەكات، ئەحمەد سلێمان و دكتۆر سەڵاح دەروێش ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و عەلی شەمدین نوێنەری پارتەكە لەهەرێمی كوردستان.
پارتی دیموكراتی پێشكەوتووخوازی كورد لە سوریا كەپارتی دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال، مامۆستای كۆچكردوو حەمید دەروێشە و ئێستا لەسەر میوانداری سەرۆكایەتی ی.ن.ك وەفدێكی باڵای ئەو پارتە لەسلێمانییە.

Be2mz7-OeE8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە