کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی لەناو كوردانی فەیلی بەربانگ دەكاتەوە

.

10:04 PM - 02/05/2021

یەكێتی لەناو كوردانی فەیلی بەربانگ دەكاتەوە

یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئێوارە خوانێكی بۆ كوردانی فەیلی رێكخست, لەوبارەیەوە دكتۆر سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك ڕایگەیاند بەگرنگمان زانی ئێوارە خوانێك لەگەڵ برا و خوشكەكانمان لە كوردانی فەیلی رێكبخەین،لەسەرجەم ناوچەكان و گوێ لەداخوازی و بۆچوونەكانیان بگرین و بۆیان جێبەجێ بكەین , دكتۆر سۆران جەمال تاهیر راشیگەیاند لەڕابردوودا و بەهۆی كرودبوونیان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە زۆر ناحەقی و زۆڵم و زۆریان بەرامبەر كوردانی فەیلی كراوە, هەربۆیە پێویستە لەسەرمان پاداشتی ئەو خۆڕاگری و هەڵوێستە نیشتمان پەروەرانەیان بدەینەوە و خزمەتییان بكەین.


   
 
 




لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە