.
08:51 PM - 29/04/2021
خوان جۆیا بۆرخا ئەكتەری كۆمیدی ئیسپانی و خاوەنی بەناوبانگترین قاقا و پێكەنین لەجیهاندا كە( بەئیل ریستیاس)یش ناسراوە لەتەمەنی 65 ساڵ و بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا.
لەمانگی رابردووشدا ئەو ئەكتەرە كۆمیدیە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەوادارانی كرد دوای ئەوەی پارەیان بۆ كۆكردەوەو عەرەبانەیەكیان بۆ كڕی تاوەكو بەكاری بهێنێت ئەویش دوای ئەوەی قاچێكی بڕدرایەوە.
هەرچەندە بۆرخا كاری نواندی دەكردو ئەكتەرێكی كۆمیدی بوو بەڵام ئەوەی زیاتر لەسەر ئاستی جیهاندا ناساندی ئەو قاقاو پێكەنینەیەتی كە لەدوای ساڵی 2014 لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكرایەوە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە