کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دامەزراوەی سوپەر لیگ بەرەسمی و بەشێوەیەكی كاتی خولەكەی راگرت

.

02:30 PM - 21/04/2021

دوای پاشەكشێی بەشێك لەیانەكان لەسوپەر لیگی ئەوروپا، فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی دامەزراوەی رێكخستنی خولەكە ئاشكرایكرد بەشێوەیەكی كاتی پرۆژەكەیان راگرتووەو پێداچوونەوە بەسیستم و شێوازەكەی دەكەن، پاشەكشێی شەش یانە بەشدارەكانی ئینگلتەرا لەخولەكە بووە هۆكاری سەرەكی راگرتنی خولەكە بەشێوەیەكی كات، لەمبارەوە دەستەی گشتی بەرێوەبردنی دامەزراوەی سوپەر لیگ بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوەو ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە یانەكانی ئینگلتەرا بەهۆی ئەو گوشارەی لەسەریان بووە پاشەكشێیان كردووەو ئەمەش بەپێچەوانەو پێشلێكردنی بریارو رێنماییەكانیان بووە، هەروەها ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە كە پرۆژەكەیان بەهاوتەریبی یاساكانی یەكێتیی ئەوروپا دەبێت و هەنگاو دەنێن بۆ ئەوەی گۆرانكاری لەشێوازی پرۆژەكە بكەن و سیستمێكی گونجاوی بۆ دابنین و دەیگونجێن لەگەڵ بارودۆخەكە نەك ئەوەی بەشێوەیەكی كۆتایی هەڵیبوەشێننەوە، بەشێوەیەك  لەلایەن هاندەرانەوە رەزامەندی لەسەر بدرێت و خولەكە قبوڵ بكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە