کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریزانانی ریاڵ مەدرید لەپاداشتەكانیان خۆش دەبن

.

12:43 PM - 19/04/2021

یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید بریارێكی گرنگ لەبەرژوەندی یانەكەیان دەدەن و رەچاوی خراپی بارودۆخی دارایی دەكەن   رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی  بڵاویكردۆتەوە : سەرجەم یاریزانانی ریاڵ مەدرید بریاریانداوە ئەگەر بوونە پاڵەوانی هەردوو خولی یانەكانی ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا  ئەوا لەسەرجەم پاداشت و شایستە داراییەكانیان خۆش دەبن  كە دوای بوونە پاڵەوان بری 26 ملیۆن پاوەندی پێدەدرێت   كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم یانەكانی جیهان دووچاری قەیران بوون و داهاتیان كەمی كردووە   هەر بەهۆیەوە وەرزی رابردوو موچەی سەرجەم یاریزانان كەمكرایەوە   ئەمەش دەبێتە پاڵپشتییەكی دارایی باش بۆ یانەكەیان كە تائێستا ریاڵ مەدرید بەهۆی ئەو بارودۆخەی بەهۆی كۆرۆناوە دووچاری بوون  بری 78 ملیۆن و 800 هەزار پاوەند زیانیان پێگەیشتووە   لەلایەكی ترەوە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید لەهەوڵی ئەوەدان دەستبەرداری ئەو یاریزانانە ببن كە موچەیەكی زۆریان هەیە  بۆ ئەوەی زیان و كۆرت هێنانی بودجە كەم بكەنەوە  جێگەی باسە ریاڵ مەدرید گەیشتۆتە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و ركابەرییەكی بەهێزیش لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا دەكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە