کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن دەستبەرداری فلیك نابێت

.

12:38 PM - 19/04/2021

یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی نۆ  وەرزی رابردووی خولی یانەكانی ئەڵمانیا رەتیكردەوە دەستبەرداری هانزی فلیك-ی راهێنەری یانەكەیان ببن و پابەندبونیان بەرامبەر ئەو راهێنەرە دووپاتكردەوە   دوای سەركەوتنی یانەكەی لەهەفتەی 29ی بۆندس لیگا بەرامبەر یانەی فۆڵفسبۆرگ  فلیك رایگەیاند : دەیەوێت لەكۆتایی ئەم وەرزە ریزی یانەكە بەجێبهێڵت   لەبەرامبەردا ئیدارەی یانەی بایرن میونشن بەرەسمی بەیاننامەیەكی لەسەر ئەو لێدوانە بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە پارێزگاری لەمانەوەی دەكەن و دەستبەرداری نابن كە ماوەی بۆندەكەی لە ساڵی 2023 تەواو دەبێت   هەروەها بڵاوشیان كردۆتەوە هەفتەی پێشوو فلیك داوایەكی لەمشێوەیەی هەبووە بەڵام پێی راگەیەندراوە ئێستا كاتی ئەو گفتوگۆیە نییە و دوای یارییەكانی فۆڵفسبۆرگ و بایەر لیڤەركوزن و ماینز گفتوگۆ لەسەر داواكارییەكەی دەكەن   چونكە ئەو یارییانە چارەنووسساز و هەستیار دەبن    دوای یاریی بەرامبەر یانەی ماینز-یش گفتوگۆی لەگەڵ دەكەن   جێگەی باسە  فلیك لەرۆژی 3ی مانگی 11ی ساڵی 2019 ئەركی راهێنەری یانەكەی وەرگرتووە و لەو ماوەیە سەرپەرشتی 81 یاریی كردووە و 67 بردنەوە و 8 یەكسانبوونی هەیە و لە 6 یارییش دووچاری شكست هاتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە