کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارە لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت

.

05:53 PM - 18/04/2021

 پارە لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت

یاسای بودجەی ساڵی 2021 لە ڕۆژنامەی وەقائیعی ڕەسمی عیراق بڵاوكرایەوەو بڕیاریشە لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بەخەرجكردنی بودجەی عیراق‌و هەرێمی كوردستان بكرێت.
د.بەختیار شاوەیس، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەك بڕیارە ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عیراق ڕێنماییەكانی تایبەت بەیاسای بودجە تەواو بكات‌و لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بەخەرجكردنی بودجە بكات بەپشكی هەرێمی كوردستانەوە.   
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوەی گرنگ و مایەی دڵخۆشی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە ئەوەیە، كە بەهاتنی پشكی هەرێم مەسەلەی لێبڕینی مووچە نەمێنێت‌و حكومەتی هەرێم ئەو مافەی فەرمانبەران بگەرێنێتەوە بۆ خاوەن ماف و دەبێت لەكاتی خۆیدا و بەبێ لێبڕین مووچە بەخەڵكی موچەخۆر بدات.   
بودجەی ساڵی 2021ی عیراق بە نزیكەی 130 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە، لەو بڕەش 11 ترلیۆن‌و 432 ملیار دینارە وەكو پشكی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە، هەروەها حكومەتی هەرێم پابەندكراوە بەوەی داهاتی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەنرخی سۆمۆ، لەگەڵ نیوەی داهاتی دەروازە سنورییەكان بداتە حكومەتی عیراق، بەوپێیەش مانگانەش بەپێی نرخی نەوت‌و داهاتی دەروازەكان، پارە لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە