کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کۆسرەت ڕەسوڵ هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی قادر دۆشکە دەردەبڕێت

.

02:44 PM - 17/04/2021

کۆسرەت ڕەسوڵ هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی قادر دۆشکە دەردەبڕێت

بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری فەرماندەو تێکۆشەری دێرین قادر دۆشکە


بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی فەرماندەو تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی دیاری ناوچەکە قادر مەلا هەینی ناسراو بە قادر دۆشکەم بست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم کەڵە تێکۆشەرەی گەلەکەمان پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریتان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.


کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە