کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمازۆن پشتیوانی لەپلانی بایدن بۆ زیادكردنی باج دەكات

.

07:59 PM - 07/04/2021

دامەزرێنەری ئامازۆن ڕایگەیاند: پشتیوانی لەپلانەكەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا دەكات بۆ زیادكردنی باج لەسەر كۆمپانیاكان.
جێف بیزۆس كە دەوڵەمەندترین كەسی جیهانە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: ئەمازۆن پشتیوانی لە زیادكردنی باج دەكات لەسەر كۆمپانیاكان، لەو چوارچێوەیەشدا پشتیوانی لە بیرۆكەی ئیدارەی جۆ بایدن دەكەین بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنانی بوێرانە لە ژێرخانی ئەمریكادا.
ئاماژەی بەوەشكردووە: بەپەرۆشین ببینین كۆنگرێس و حكومەت پێكەوە كۆببنەوە و چارەسەرێكی باش‌و هاوسەنگ بدۆزنەوە و توانا ڕكابەرییەكان لە ئەمریكا بپارێزن یاخود تەنانەت پتەویشی بكەن.
ئەم لێدوانەی جێف بیزۆس دوای ئەوە دێت، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ئەمازۆنی تۆمەتبار كرد بەوەی ئامڕازی یاسایی جیاوازی  بەكارهێناوە، تاوەكو باج نەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە