کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

(( لە نێوان میللەتی زیندوو میللەتی مردوودا))

.

04:18 PM - 05/04/2021

 باوەڕناكەم هیچ میللەتێك لە ئوممەی ئیسلامیدا بەقەد میسرییەكان پابەندییان بە جێگەیاندنی ئەركەكانی ئایینەوە هەبێت. وەلێ هەر كاتێكیش نەخوازەڵا بەجۆرێك تانەو تەوسەوە باس لە شارستانێتی فیرعەونییەكان و مێژوو و بۆنە كۆمەڵایەتیە دێرینەكانی میسر بكەی، كونە مشكت لێدەكەن بەقەیسەری و بەئاسانی لێیان قووتار نابیت. ئەوان شارستانێتی فیرعەونەكان بە بەشێكی دانەبڕاوەی سەروەری نیشتمان و تاك و كۆمەڵگەی میسری دەزانن. - كوردیش وەك گەلێكی رەسەنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەن شارستانێتی میتانیا 1450 ساڵ پێش زایین و ئیمبراتۆرییەتی میديا 612 پێش زایین سەردارو حوكمڕانی ناوچەكە بووين. لەبەر بەدبەختی سیاسی ئەم میللەتە، ئێستا کوردستان بۆ كۆڵكە مەلای سەلەفی و ئیخوانی تەختکراوەو بە فیتی دوژمنانی چواردەورمان بەعالەمی ئاشكراو لەسەر مینبەری مزگەوتەكان، مێژوو و جەژنی نەتەوایەتی و بۆنە كۆمەڵاییەتیە دێرینەكانی كورد ئەشێوێنن، بێ ئەوەی یەك جیهەتی فەرمی و رێكخراوەیی نیشتمانی و نەتەوەیی وورتەیان لێوە بێت. میللەتی زیندوو ئەو میللەتەیە شانازی بەكلتوورو شارستانێتی خۆی بکات، نەك پاشكۆیەتی بۆ كەلتووری بێگانە لە پێناو دوو ڕیاڵدا !!

د.شێركۆ جەبار

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە