کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەنج و ڕۆشنگەری

.

01:23 PM - 02/04/2021

گەنج و ڕۆشنگەری
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

سەرەتا دەمەوێت بڵێم: یٔەم نووسینە نووسینێكی تەقلیدی نیە وەك یٔەو نووسینانەی كە لەبارەی گەنجانی یٔەوروپای سەردەمی رۆشنگەری و رێنسانسەوە نووسراون، بەڵام خەونی منە گەنجانی كورد و عیراقیش وەك گەنجانی یٔەوروپی دەستیان هەبێت لە شۆڕشە رۆشنگەرییەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و عیراقدا.

دوای چەندان پێكدادان دینی و شۆڕشی یٔەوروپا و پێكدادانی رۆشنگەرانە و فەندەمێنتاڵیستی یٔەوروپی، دواجار گەنجان بوونە سەرمەشقی سەركەوتنە رۆشنگەری و پێشكەوتنەكانی یٔەوروپا و شۆڕشەكانی یٔەوروپا زۆر یٔاسان و بەجوانی لە سنوورەكانی وڵاتانی یٔەوروپادا خولی دەخوارد و دەگوێزرایەوە بۆ وڵاتانی دیكە.

تەنانەت یٔێستا كە قسە لەسەر شۆڕشی یٔەوروپی و فەرەنسی 1968 دەكرێت، بە شۆرشی بەرەی گەنج و رۆشنبیران و یٔەدیبان ناودەبرێت و دەگوترێت یٔەگەر گەنجان بەشداری كارایان لەو شۆڕشانەدا نەكردایە لە دژی دەسەڵاتی یٔاینی مەسیحی و دادگاكانی پشكنین و زیندانەكان پڕ نەبوونایە لە گەنجانی پڕ خەون و یٔازادیخواز، هەرگیز یٔەو شۆڕشانە بەرهەمیان نەدەبوو، گەنجەكانی فەرەنسای یٔەو دەمە لەسەر سنوورەكانی نێوان فەرەنسا و یٔینگلیز دروشمی "سنووری یٔازادی دەستی پێ كرد"یان هەڵواسی و داوای یٔازادی تەواوی یٔەوروپایان دەكرد لە دەستی حوكمی كاسۆلیك و پرۆتستانت. تەنانەت زۆرێكی گەنجە فەرەنسییەكان كە زیندانی "باستێل"یان شكاند و هەڵهاتن، خۆیانیان گەیاندە یٔینگلیز.

لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیشدا كە دیسان تەواوی تاك و كۆمەڵگاكانی ماندووە بەدەست یٔەو رۆحە مەزهەبییە توندەی كە یٔەوروپای توشی نەخۆشی رۆشنبیری كردبووە و دەروازەی كرانەوەو پێشكەوتن و ریفۆرمی یٔاینی بە دەیان گیرەو قوفڵی گەورەی مێژوویی وەك مەزهەب و خێل و پیرۆزییە كۆمەڵایەتییەكان گیراوە، گەنجەكان نەك نەیانتوانیووە درز و كەلێن بخەنە ناو یٔەو دیوار و پەرژینە مەزهەبی و دینییە وشكەوە كە بووەتە پارێزەری كۆمەڵگا و بە رەوتە مێژووییەكەی خۆیەوە توند بەستراوەتەوە. بە دیوەكەی دیكەدا هاوكات گەنجەكان خۆیان بەشێكن لە پرۆسەی بەدۆگماكردنی تاك و كۆمەڵگا و ناتوانن لە سنووری هەموو یٔەو دەق  و چوارچێوە مەزهەبی و خێڵەكییە بێنەدەرەوە كە رەنگڕێژی ژیانیانی كردووە و دەستكاریكردنی هەر یەكێكیش لەو بابەتانەش بە كوفر و تابۆ دەزانن.

خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و عیراق و باشووری كوردستانیش لەم چوارچێوەیەدا هێشتا نەوە و گەنجێكی نییە یٔامادەی شۆڕشی رۆشنگەری و رووبەڕووبوونەوەی هەموو یٔەو بەربەست و كۆشپانە ببێت كە كۆمەڵگەی لە یەك دۆخی چەقبەستوویی و داڕمانی عەقڵیدا هێشتووەتەوە و جگە لە بەرهەمێنانی هێزێكی توندڕەوی وەك داعش و رەبعوڵڵا و ...هتد هیچی دیكەی بەرهەمنەهێناوە، بۆیە تاكو گەنجێكی نوێ بە دنیابینی و بیركردنەوەیەكی نوێوە نەیەت و دەستكاری ستراكچەر و بناغە مێژووییەكەی یٔەمە كۆمەڵگا داخراوانەی خۆرهەڵات نەكات، یٔەستەمە تاكو چەندان سەدە و هەزارەیش ! رووخسارێكی نوێی رۆشنگەرانە و كۆمەڵگایەكی لیبراڵ و تۆلێرانسی خۆرهەڵاتی ببینین.

یٔەگەرچی چەندان نووسەری عەرەبی و یٔەمریكی و هەندێكیش یٔەوروپی، راپەڕیەكانی بەناو بەهاری عەرەبیان وەك شۆڕشەكانی فەرەنسا ناوبرد و وەسف كرد بەو پێیەی گەنجان بەشدارییەكی بەرچاویان لەو شۆڕشانەدا هەبوو، بەڵام یٔەو شۆرشانە هەرزوو شكستیان هێناو نەیانتوانی هەمان گۆتاوەڕۆی شۆرشەكانی فەرەنسای هەبێت لەسەر كۆمەڵگا و كرانەوەی كۆمەڵگا، یٔەو بەناو بەهارە عەرەبییە جگە لەوەی سەركردەی چەند وڵاتێكی لابردو و چەندان سەركردەی دیكەی هاوشێوەی عەرەبی هێنایەسەر كورسی دەسەڵات، بەڵام یٔەو شۆڕشانە شۆڕشگەلێك نەبوون بتوانن كاریگەرییان بۆسەر تاكی كۆمەڵگا و رۆشنبیری گشتی و كرانەوەی كۆمەڵگاكان هەبێت، بۆیە لە یٔێستادا دوای نزیكەی دەیەیەك لەو شۆڕشانە دەبینین شۆڕشەكان خامۆش بوون و هیچ شوێن و كاریگەرییەكیان بە رووخساری تاك و كۆمەڵگەشەوە نەماوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە