کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوسەرۆکانی یەکێتی مووچەی 6 مانگی تری نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا دابین دەکەن

.

12:13 PM - 29/03/2021

هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەمەبەستی خزمەتی زیاتری كەرتی تەندروستی بەتایبەت لەم دۆخەدا كە كۆرۆنا تەنگی بەژیان هەڵچنیوە، شەش مانگی تر موچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بەكۆرۆنا لەگەرمیان دابین دەكەن. د.عەدنان زەهاوی بەڕێوبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بەتووشبووانی كۆرۆنا لەكەلار، بۆ PUKmedia رایگەیاند: پێشتر هاوسەرۆكایەتی یەكێتیی موچەی شەش مانگیان بۆ كارمەندانی نەخۆشخانەی قەلای تایبەت بەكۆرۆنا دابین كردبوو. وتیشی: لەئیًستادا ئەو شەش مانگە تەواوبووە، بەڵام جارێكی تر هاوسەرۆكایەتی یەكێتیی ئەو گرێبەستەیان نوێكردەوەو بڕیاریانداوە موچەی شەش مانگی تری كارمەندانی نەخۆشخانەكەمان بۆ دابین بكەن، كە هەفتەی داهاتوو دوو موچەی دابەش دەكرێت. رونیشكردەوە: ئەو هەنگاوە پاڵپشتیەكی گەورەو گرنگ بووە بۆ ئەوەی لەم ساتەوەختەدا بتوانرێت خزمەتی هاووڵاتیان بكرێت و رێگری بكرێت لەبەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەناوچەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە