کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی‌ هەرێم: پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی‌ بەرچاو نزم دەبنەوە

.

11:56 AM - 09/03/2021

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی‌ هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی‌ بەوەدا ، شەپۆلێكی باران بارین روو لە ناوچەكانی هەرێم دەكات و سەرەتای هاتنی شەپۆلەكەش لە ئێوارەی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە دەستپێدەكات ، وتیشی: شەپۆلەكە بە دوو قۆناغ دەبێت، یەكەمیان لە درەنگانی شەوی چوارشەممە دەستپێدەكات و زیاتر باران بارینەكە لەسەر ناوچە شاخاوییەكان دەبێت و سەنتەری پارێزگاكان ئەگەری نمەبارانی دەبێت.
ئەوەشی‌ خستەڕوو رۆژی پێنجشەممە لە كاتەكانی رۆژدا ئاسمان زیاتر نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی 4-6 پلەی سیلیزی و زیادبوونی خێرای با كە لە هەندێ ناوچە بۆ سەرووی 40 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا زیاد دەكات و هەروەها لە شەوی پێنچشەممەدا قۆناغی دووەمی باران بارینەكە دەستپێدەكات و باران لە سەرجەم ناوچەكان دەبارێت و رۆژی هەینی شەپۆلی باران بارینەكە چالاكتر دەبێت و ئاستی باران بارین لە هەندێ ناوچە لێزمەباران دەبێت ، كەشناسی‌ هەرێم راشیگەیاندووە كە كاریگەری ئەو شەپۆلە تا ئێوارەی رۆژی هەینی بەردەوامی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە