کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تووشبووانی كۆرۆنا لەجیهان 117 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

.

11:15 AM - 08/03/2021

 كۆی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهاندا 117 ملیۆن كەسی تێپەڕاند ، بەپێی ئامارێك كەلەلایەن ئاژانسی رۆیتەرزەوە بڵاوكراوەتەوە دەركەوتووە كۆی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان 117 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە و ژمارەی قوربانیانی ئەو ڤایرۆسە گەیشتۆتە دوو ملیۆن و 607 هەزار قوربانی.
لەسەرەتای تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆن لەمانگی كانوونی یەكەمی 2019 لەچین تائێستا بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لەزیاتر لە 210 وڵات و ناوچە تۆماركراوە ، بەپێی ئامارەكان تائێستا نزیكەی 92 ملیۆن كەس لەسەرتاسەری جیهان دوای ئەوەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون چاكبوونەتەوە.
ئەمریكا لەپلەی یەكەمدایە لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژمارەی تووشبووانی ئەو وڵاتە 29 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە 537 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.
هندستان لەپلەی دووەمدایە و زیاتر لە 11 ملیۆن تووشبووی كۆرۆنای هەیە و بەرازیل لەپلەی سێیەمدایە بەتۆماركردنی زیاتر لە 11 ملیۆن تووشبوو و زیاتر لە265 هەزار قوربانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە