کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ: هەژاری لە عیراق لە ئاستێكی بەرزدایە

.

08:46 PM - 27/02/2021

عەلی بەیاتی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگەیاند دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق و قوڵبوونەوەی قەیرانی ئابووری لە وڵاتدا ، رێژەی هەژاری بەرزبۆتەوە بۆ لەسەدا 34 واتە 13 ملیۆن هاوڵاتی عیراقی لە هێڵی هەژاریدا دەژین.
عەلی بەیاتی ئاماژەی بەوەشكرد گەڕانەوەی كەرەنتینەكردن لەگەڵ بوونی قەیرانی ئابووری و بێكاری ئەگەری بەرزبوونەوەی رێژەی توندوتیژی لە عیراق زیاد دەكات ، هەروەها ئەو ئەندامەی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ باسی لەوەشكرد ، دواكەوتنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی هۆكارێكی ترە بۆ بەرزبوونەوەی ئەو توندوتیژییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە