کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان مۆڵەتێكی تر بەمباپێ دەدات بۆ بریاردان

.

09:40 AM - 27/02/2021

 راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیسپانی پێشهاتێكی نوێی ئاشكرای كرد لەبارەی داهاتوی كیلیان مباپێ ی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی   گرێبەستی مباپێ لەگەڵ یانەكەی پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەهاوینی ساڵی 2022 تەواو دەبێت و تا ئەم كاتەش ئەو یاریزانە ئامادە نەبووە ئیمزا لەسەر گرێبەتێكی نوێ بكات   بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی : كارگێڕی پاریس سان جێرمان دەیەوێت لەخێراترین كاتدا هەڵوێستی مباپێ لەبارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی یەكلایی بكاتەوە   رۆژنامە ئیسپانیەكە ئەوەی زانیوە كە پاریس سان جێرمان مباپێی لەوە ئاگاداركردۆتەوە كە لەگەڵ كاتیی هاتنی یاری گەرانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ لەبەرامبەر بەرشەلۆنەی ئیسپانی كە رۆژی 10ی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت هەڵوێستی خۆی رونبكاتەوە لەبارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی   لای خۆیەوە لیۆناردۆی بەرێوبەری وەرزشی یانەكە تەئكیدی لەوەكردۆتەوە ناكرێت ئەو بابەتە لەوە زیاتر درێژە بكێشێت و پێویستە لەسەر ئەو یاریزانە وەڵامی هەبێت بۆ پێشنیاری یانە پاریسیەكە لەبارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەبەرئەوەی نایانەوێت بەبێ بەرامبەر بڕوات و لەئەگەری نەگەیشتنە رێككەوتن ئەوا بەنیازە لەهاوینی داهاتوو لەبەرامبەر 180ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت  جێی باسە پاریس سان جێرمان زۆر نزیكە لەنوێكردنەوەی گرێبەستی نەیمار داسیلڤای بەرازیلی بەڵام یانەكە پلان بۆ ئەوە دادەنێت بەلانی كەم تادوای مۆندیالی 2022 پارێزگاری لەنەیمار و مباپێ بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە