کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆتنهام سەركەوتنی لەبەرامبەر فۆڵفسبێرگر دووبارەكردەوە

.

03:59 PM - 25/02/2021

 ركابەرییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەجێ دەهێڵێن و دەچینە سەر هەواڵەكانی خولی ئەوروپی، شەوی رابردوو بەیاری نێوان تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی و ووڵفسبێرگری نەمساوی یاریەكانی گەرانەوەی قۆناغی32ی ئەو خولە دەستیپێكرد.
یاریەكە لە یاریگای تۆتنهام هۆتسبێر بەرێوەچوو، یانەی خاوەن یاریگا كە یاری چوونی بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردبۆوە لەم یاریەشدا بەئاستێكی بەرزەوە دەركەوت و لە دەقیقەی 11 دەیلی ئالی بەشێوازێكی جوان و هونەریانە تۆڕی گۆڵی یانە نەمساویەكەی هەژاند و سپێرزی بەگۆڵێك پێشخست.
لەگێمی دووەمدا و لەدەقیقەی 50 كارلۆس ڤینیسیۆس بەتۆماركردنی گۆڵێك تۆتنهامی كردە خاوەن گۆڵی دووەم، دوای ئەوە هێرشەكانی تیپەكەی خۆسێ مۆرینیۆی راهێنەری پورتوگالی بەردەوام بوو و لەدەقیقەی 73 گاریس بەیڵ گۆڵی سێیەمی تۆماركرد پێش ئەوەی لە دەقیقەی 83 كارلۆس ڤینیسیۆس بەتۆماركردنی گۆڵی دووەمی خۆی كۆتایی بەكەرنەزڤاڵی گۆڵەكانی یانە ئینگلیزیەكە بهێنێت، بەئەنجامی یاری چوون و گەرانەوە تۆتنهام بە 8 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردنەوەی تۆماركرد و وەك یەكەم یانە خۆی گەیاندە قۆناغی 16ی خولی ئەوروپی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە