کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێدوانی پیپ گواردۆلا و ماركو روز لەبارەی ئەنجامی یاریەكەی نێوانیان

.

03:50 PM - 25/02/2021

 پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەرسیتی ئینگلیزی و ماركۆ روزی راهێنەری بوروسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەنجامی یاریەكە خستەروو.
پیپ گواردیۆلا ئاشكرایكرد: بەشێوەیەكی گشتی كۆنترۆڵی یاریەكەمان كردبوو بەڵام نەمانتوانی لەهێڵی پێشەوە كاراتر بین و بەگرنگیزانی لەم پاڵەوانێتی یە هێڵی پێشەوە كاراتر بكەن، لەبارەی ئەگەری بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ: گواردیلا لەچانسی یانەكەی كەمكردەوە و وتی: كاتێك یاری بایرن میونشن دەبینم وا پێشبینی ناكەم ئێمە لەناو پاڵێوراوەكان بین بۆ بردنەوەی نازناوەكە، بەڵام ئەگەر  كەسانی تر ئێمە بكەنە پاڵێوراو ئەوا پێی رازین هەرچەندە یانەكەمان یەك جار گەیشتۆتە قۆناغی پێش كۆتایی ئەم پاڵەوانێتی یە بەدرێژایی مێژوی.
لای خۆیەوە ماركۆ روزی راهێنەری بوروسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی دانی بەوەدانا كە مان سیتی باشتر یاری كرد و یانەكەی شایستەی شكست بوو، بەڵام تەئكیدی لەوەكردەوە: كە یانەكەی چانسێكی تری لەبەردەستە بۆ قەرەبوكردنەوەی شكستەكەی  چونگە لەتۆپی پێدا ئەگەری رودانی هەموو شتێك هەیە، كە یانەكەی بۆ گەیشتنە قۆناغی چارەكی كۆتایی پێویستە لەیاری گەرانەوە بە 3 گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتن لەبەرامبەر مان سیتی تۆمار بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە