کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە پارێزگای زیقار 19 منداڵ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

.

03:36 PM - 23/02/2021

لە پارێزگای زیقار 19 منداڵ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
سەرچاوەیەكی تەندروستی لە پارێزگای زیقار ئاشكرایكرد: ئەنجامی پشكنینەكان دەریانخستووە 19 منداڵی خوار تەمەن 15 ساڵ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. روونیشیكردەوە:  لە پێنج مانگی رابردوودا بۆ یەكەمجارە تووشبوونی منداڵ بە كۆرۆنا تۆمار بكرێت.
سەرچاوەكە راشیگەیاند: تەندروستی زیقار نمونەی پشكنینەكانی بۆ تاقیگەكانی بەغدا رەوانە كردووە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی منداڵەكان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێن یان نا.
ئەوەشی خستەڕوو: 67 منداڵ بە گومانی تووشبوون بە كۆرۆنا پشكنینیان بۆ كراوە، بەڵام تەنها 19یان ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە