کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی بۆ گەلی كوردستان : كۆبوونەوەكانمان لە بەغدا بەردەوام دەبن تا گەیشتن بەڕێككەوتن

.

10:46 AM - 19/02/2021

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لە‌ لێدوانێكی تایبە‌تدا بە‌ گە‌لی كوردستانی رایگە‌یاند: كۆبوونە‌وە‌كانمان لە‌ بە‌غدا بە‌ردە‌وام دە‌بن تاوە‌كو دەگەینە‌ رێككە‌وتن لە‌بارە‌ی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان.
سە‌رۆكی وە‌فدی دانوستاندكاری ھە‌رێمی كوردستان وتیشی: ئێمە‌ بە‌ھە‌موو لایە‌نەکانمان‌ راگە‌یاندووە‌ كە‌ پابە‌ند دە‌بین بە‌ یاسا و دە‌ستور و ئە‌وە‌ی ئە‌ركی حكومە‌تی ھە‌رێمە‌ جێبە‌جێی دە‌كە‌ین و بەرامبەر ئەم پابەندییە دەبێت تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مافەکانی مووچەخۆران دابین بکرێت.

لە‌بارە‌ی كە‌یسی گیراوە‌كانی دھۆك، وتی: ئە‌و بابەتە پرسێکی‌ یاساییە‌، بە‌ڵام بە‌شێوە‌یە‌كی گشتی گومانی لای ھاوڵاتیان درووستكردووە‌ و ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌‌ مایە‌ی لە‌كە‌دار كردنی ناو و ناوبانگی ھە‌رێمی كوردستان، بۆیە‌ داواكارم؛ داواكاری گشتی رۆڵی خۆی بگێڕێت و لە‌دادگای تە‌مییزیشدا بڕیاری دروست‌ بدرێت كە‌ تێیدا سە‌روە‌ری یاسا و ئازادی و دیمۆكراسی پارێزراو بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە