کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران: چاوەڕێی هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمریكا دەكەین

.

01:52 PM - 26/01/2021

مەجید تەخت روانجی نوێنەری هەمیشەیی ئیران لەرێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە لێدوانێكدا سەبارەت بەكاراكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی ئاماژەی بەوەكرد سەرەتای ئەمریكا لەو رێككەوتنە دەرچووە و ئیدارەی ترەمپ لەساڵی 2018 كۆتایی بەدانوستانەكان هێناوە، هەر بۆیە ئێستا ئەو بابەتە بۆ ئیدارەی واشنتۆن جێدەهێڵن و تاوەكو خۆیان بڕیاری كۆتایی بدەن كە لە سەر سیاسەتە شكستخواردووەكانیان بەردەوام دەبن، یاخود هەوڵی هەڵدانەوەی پەڕەیەكی نوێ لەپەیوەندیی دەدەن.
راشیگەیاند: ئێران پێشتریش چەندین جار ڕایگەیاندووە كە ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێكردنی پابەندییەكانی سەر شانی پەیوەست بەڕێككەوتنەكە، ئەویش بەمەرجی گەڕانەوەی ئەمریكا و جێبەجێكردنی ئەركەكانی.
نوێنەری ئێران لەرێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەشكرد: تاران هیچ هێڵێكی پەیوەندیی لەگەڵ ئیدارەی نوێی واشنتۆن بەسەرۆكایەتی بایدن نیە، بۆیە چاوەڕوان دەبن بایدن سزاكان لەسەر ئێران هەڵبگرێت و دەست بەگفتوگۆ بكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە