کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆتایی مانگی شوبات ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عیراق

.

10:32 AM - 26/01/2021

 كۆتایی مانگی شوبات ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عیراق ، لەو بارەوە حەسەن خەڵاتی ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەی سەباح رایگەیاند: لە كۆتایی مانگی شوباتی داهاتوو ملیۆنێك و 600 هەزار ڤاكسینی جۆری فایزەر دەگاتە عیراق.  وتیشی: وەزارەتی تەندروستی عیراق لەگەڵ كۆمپانیای كۆفاكس رێكەوتووە بۆ هاوردەكردنی 8 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا و وابڕیارە لە مانگی نیساندا بگاتە عیراق. بەوتەی ئەندامەكەی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عیراق هەتا ئێستا ئەو بڕی ڤاكسینی ئەسترازینیكای بەریتانی دیاری نەكراوە بۆ هاوردەكردنی بۆ عیراق. بەوتەی خەڵاتی ئەو سێ ڤاكسینە لەلایەن تیمێكی تایبەتمەندی وەزارەتەوە كۆدەنگی لەسەر دراوە و لەیەك كاتدا هەر سێكیان هاوردە ناكرێن بەڵكو بە گوژمەی جیا و لە كاتی جیادا هاوردەی عیراق دەكرێن.  ئەندامەكەی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عیراق هۆكاری درەنگ گەیشتنی ڤاكسینەكانی بۆ هۆكاری لۆجیستی و تەكنیكی تایبەت گەڕاندەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە