کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەكانی وەفدی هەرێم لەگەڵ بەغدا ئاشكرا دەكرێت

.

10:10 AM - 26/01/2021

وە‌فدی حكومە‌تی ھە‌رێم بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی دوێنێ شە‌و یە‌كە‌م كۆبوونە‌وە‌ی لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مانی عێراق ئە‌نجامدا.
سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی رە‌سمی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بە‌ گە‌لی كوردستانی رایگە‌یاند: لە‌كۆبوونەوە‌كە‌دا بە‌وردی گفتووگۆ كرا لە‌بارە‌ی داھات و خە‌رجییە‌كان بە‌ ژمارە‌ كرا.
سە‌میر ھە‌ورامی ئە‌وە‌شی ووت كە‌ ھە‌موو ئە‌و داتا و زانیاریانەی ھە‌رێمی كوردستان كە‌ پێوست بوون بۆ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مانی عێراق خرانە‌ روو .
وتیشی: كۆبوونە‌وە‌كان بە‌ردە‌وام دە‌بن بۆ ئە‌وە‌ی رێكە‌وتنی مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ی حكومە‌تی ھە‌رێم و فیدراڵ بچە‌سپێت لە‌ بودجەی ٢٠٢٠.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە