کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەهانای خێزانێكی كەم دەرامەتەوە دەچێت

.

06:37 PM - 24/01/2021

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەهانای خێزانێكی كەم دەرامەتەوە دەچێت

ئەمڕۆ تیمێكی نوسینگەی تایبەت لەسەر راسپاردەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی(ی.ن.ك)، خێزانێكی كەم دەرامەتیان بەسەركردەوە لەگەڕەكی كەنەكەوەی شاری سلێمانی و لەرەوشی ژیانیان كۆڵییەوە.
لەو سەردانەدا، تیمی نوسینگەی تایبەت سڵاوی خاتوو شاناز-یان گەیاندە خێزانەكە و ئامادەیی یان نیشاندا بۆ هەر هاوكارییەك كەببێتە مایەی باشتربوونی بارو گوزەرانیان لەپێناو بەدەستهێنانی ژیانێكی شایستە بۆ خۆیان و منداڵە چاوگەشەكانیان.
جێی باسە، بەهاناوەچوونی ئەم خێزانە كەم دەرامەتەی سلێمانی دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێكی میدیایی دێت كەتێیدا تیشكی خستبووە سەر خراپی بار و گوزەرانیان و نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەكانی ژیان، بۆیە وەك هەوڵە مرۆییە لەپێشینەكانی تری و هاوسۆزییەك بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی سەرشانی ئەندامانی ئەو خێزانە، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد نوسینگەی تایبەتی خۆی راسپارد كەسەردانیان بكەن و تەواوی پێداویستییەكان لەخۆراك و شمەك و جلوبەرگ و كەلوپەلی ناوماڵ بۆیان دابین بكەن، تا لەسەرمای ئەم زستانە بیانپارێزێت.
لای خۆیانەوە، خێزانەكە سوپاسی بەسەركردنەوە بە پەلەكەی خاتوو شاناز-یان كرد و بەخاتوونێكی خەمخۆری منداڵان و هەژاران و كەمدەرامەتانیان ناساند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە