کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مادۆرۆ: رۆشتنی ترەمپ سەركەوتنە بۆ ڤەنزوێلا

.

04:10 PM - 21/01/2021

نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا وەكو سەركردەكانی تری جیهان پێشوازی لە جۆو بایدن كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك 46ەمین سەرۆكی ئەمریكا و رایگەیاند: لە چوار ساڵی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ چەندین هەنگاوی لە دژی وڵاتەكەی ناوە و پلانەكانی بۆ روخاندنی ڤەنزوێلا شكستیهێناوە، مادۆرۆ ئاماژەی بەوەشكرد: رۆشتنی ترەمپ سەركەوتنە بۆ ڤەنزوێلا و هیواشی خواست جۆو بایدن سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر وڵاتەكەی بگۆرێت.
ئەو وتانەی سەرۆكی ڤەنزوێلا لە كاتێكدایە ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ چەندین سزای لە دژی ڤەنزوێلا سەپاند و پشتیوانی لە خوان گوایدۆ سەرۆكی ئۆپۆسزیۆنی ئەو وڵاتە دەكرد.

-m0XI_k0Vio

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە