کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیرۆزبایی مەکتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك بۆ ساڵیادی دامەزراندنی pukmedia

.

09:09 PM - 20/01/2021

هەڤاڵ كاروان ئەنوەر سەرنوسەری میدیای PUKmedia
هەڤاڵان میدیاكارانی خۆشەویستی PUKmedia
پیرۆزبایی یادی دەستپێكی خەباتی میدیایی و بیرەوەری ئەو سەكۆ گەشاوەی راگەیاندنی یەكێتیتان لێدەكەین.
هەموو سات و سەعات و رۆژێك مینبەری ئێوە لەخزمەت راستی زانیاری میدیایی و راستی رێبازو رەوتی میدیای یەكێتی بووەو لەو تەمەنی 18 ساڵییەوە ئیتر لەخەم رەخساوەو هەموومان ئومێدی زۆرمان پێیەتی.
لەگەڵ نوێبوونەوەی یەكێتیدا دڵنیاین ئێوەش بەشێك دەبن لەستراتیژی نوێبوونەوەو بوژاندنەوەی راگەیاندنەكەمان.
ساڵی نوێتان پیرۆز بەرەو یادی گەورەی رۆژی میدیای یەكێتی لەپێناو یەكخستنی گوتارو تواناكانمان.

مەكتەبی راگەیاندن
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە