کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیدارەی نوێی واشنتۆن پرسی تیرۆركردنی رۆژنامەنووسە سعودیەكە دەخاتەوە روو

.

09:49 AM - 20/01/2021

ئەڤریل هاریس كە لەلایەن جۆ بایدن كاندیكراوە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریكا لەمیانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەكەی سەبارەت بە چەند پرسێك وەڵامی پرسیاری سیناتۆرەكانی لیژنەی هەواڵگری ئەو ئەنجومەنەی دایەوە و لەو چوارچێوەیەشدا تەئكیدیكردەوە لە كاتی دەستبەكاربوونی لەو پۆستەدا ، راپۆرتێك لە بارەی كوشتنی جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی سعودی، بڵاودەكاتەوە.
رۆژنامەنوس جەمال خاشقچی، كە لەساڵی 2018دا لە ناو كونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستانبوڵ كوژرا و دواتر ئیدارەی واشنتۆن بەهۆی ئەو رووداوە سزای بەسەر دەیان سعودی سەپاند ، بەڵام زۆرێك لە ئەندامانی كۆنگرێس، ترەمپیان تۆمەتباركرد، بە شاردنەوەی زانیارییەكان لەبارەی كوشتنی خاشقچی لەپێناو دوور خستنەوەی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە لە پرسی تێوەگلانی لە ئەنجامدانی ئەو تاوانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە