کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆسكۆ: دەستگیركردنی ناڤالی پرسێكی ناوخۆیی روسیایە

.

09:46 AM - 20/01/2021

دیمیتری پێسكۆڤ وتەبێژی سەرۆكایەتی روسیا ، لەبارەی داواكردنی هەندێ وڵات بۆ ئازادكردنی ئەلێكسی ناڤالی سەركردەی ئۆپۆزسیۆن ، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاندووە  دەستگیركردنی ناوبراو پرسێكی ناوخۆیی وڵاتەكەیانە و روسیا ئەو لێدوانانە بە هەند وەرناگرێت ، راشیگەیاند ئەلێكسی ناڤالی پێچەوانەی دەستووری روسیا هەڵسوكەوتی كردووە ، مۆسكۆ رێگە بەهیچ كەسێك نادات دەست لە پرسی دەستبەسەركردنی ناوبراو وەربدات.
رابردوو، ئەلێكسی ناڤالی كە یەكێك لە سەركردە دیارەكانی ئۆپۆزسیۆنی روسیا، دوای گەڕانەوەی لە ئەڵمانیاوە، لە فڕۆكەخانەیەكی مۆسكۆ پایتەخت دەستگیركرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە