کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی زێڕ لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی تۆماركرد

.

04:32 PM - 18/01/2021

پاڵپشت بەپێشبینیەكانی بڕیاردان بۆ پەسەندكردن و تەرخانكردنی گوژمەیەكی نوێی پارێزبەندی ئابوری بۆ زیانلێكەوتوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا   سەر لەنوێ‌ نرخی زێر لەبازارەكانی جیهان دەستی بە بەرزبونەوەكرد  پاش ئەوەی نرخی ئەو كانزایە بۆ نزمترین ئاستی یەك مانگ و نیوی رابردووی دابەزیبوو.
لەو چوارچێوەیەشدا   نرخی هەر ئۆنسەیەك لە زێر لە مامەڵەخێراكانی بۆرسەی جیهانیدا بە رێژەی سەدا سفر پۆینت (5) بەزربونەوەی تۆماركردو گەیشتە هەزارو (836) دۆلارو 29  سەنت  كە ئەوەش بە بەرزترین نرخی تۆماركراوی زێر دادەنرێت لەپاش رۆژی 2ی مانگی كانونی یەكەمی رابردووەوە.
هەروەك   لەگەڵ زێردا   نرخی بەشێكی تر لە كانزا گرانبەهاكان گۆرانكاریان بەسەردا هاتووەو لەو چوارچێوەیەشدا نرخی زیوو بەرێژەی سەدا 1 پۆینت 2 بەرزبۆتەوەو فرۆشی یەك ئۆنسەی گەیشتۆتە (25) دۆلارو (3) سەنت  ئەمە لە كاتێكدا نرخی پلاتینیش بەرێژەی سەدا سفر پۆینت 7 نرخەكەی پێشووی  بەرزبۆتەوەو بە هەزارو 81 دۆلار و 10 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەك مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە