کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق لێبرینەكانی مووچە تێكەڵ بە یاسای باجەكان دەكات

.

04:24 PM - 18/01/2021

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات كە بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانیان لێبرینەكانی سەر مووچەی فەرمانبەرانیان لە پرۆژەیاسی بودجەدا رەتكردۆتەوە و ئێستاش پەرلەمان بەو ئاراستەیە دەروات كە ئەو بڕگەیە لە پرۆژەیاساكە لاببات.
لەوبارەیەشەوە  ئەندامێكی لیژنەكە رایگەیاند: لەبری لێبرینەكانی سەر مووچەی فەرمانبەران هەوڵ بۆ ئەوە دەدرێت یاسای باجەكان كارابكرێت و ئەو دووبابەتە تێكەڵ بەیەكتر بكرێن.
وتیشی: ئەو مووچەخۆرانەی مووچەكانیان لە 500 هەزار دینار كەمترە هیچ باج و لێبرینێك نایانگرێتەوە و یاساكەش بۆ ئەوانە كارا دەبێت  كە لە ملیۆنێك دینار زیاتر مووچە وەردەگرن .
ئەو پەرلەمانتارەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكراشیكرد:  كە نابێت رێگە بدرێت بە لێبرینی مووچە بۆ ئەو مووچەخۆر و خانەنشیانەی مانگانە لە 500 هەزار دینار كەمتر مووچە وەردەرگرن  چونكە ئەو بابەتە پشێوی و نائارامی لێی دەكەوێتەوە و رەنگە پەرلەمانیش ئەو بڕگەی لێبرینی مووچەیە بە تەواوی لاببات.
باسیشی لەوەكرد  كە دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە پەیوەندی بە پەرلەمان و پرۆژەیاسای بودجەوە نیە  بەڵكو ئەوە بابەتێكی پەیوەندارە بە حكومەت خۆیەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە