کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی و مستەفا کازمی چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد

.

09:54 PM - 16/01/2021

لاهور شێخ جەنگی و مستەفا کازمی چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، یٔێوارەی یٔەمڕۆ شەممە ١٦ـی١ـی٢٠٢١،  لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
لە دیدارێکدا کە هەریەک لە یٔاسۆ مامەند یٔەندامی مەکتەبی سیاسی و هەرێم کەمال یٔاغا یٔەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی یٔامادەیبوون، گفتوگۆ کرا دەربارەی دوا پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و یٔابووری و یٔەمنییەکان و پرسی یٔەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقدا.
لاهور شێخ جەنگی  پشتیوانیی یەکێیتیی نیشتیمانیی کوردستانی دووپات کردەوە بۆ تێپەڕاندنی یٔەو بڕگە یاسایەی کە تایبەتە بە پشکی کورد و شایستە داراییەکانی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی٢٠٢١ لە پێناو چارەسەرکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
هاوکات داواشیکرد کە پشکی جوتیارانی هەرێم لەبەرچاو بگیرێت و وەک بەڵێنیان پێدرابوو کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت.
لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا بیروڕا یٔاڵوگۆڕ کرا دەربارەی پرسی یٔەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لەو بارەیەوە لاهور شێخ جەنگی جەختیکردەوە لەسەر ڕەخساندنی زەمینەیەکی گونجاو بە هەوڵی هەموو لایەنەکان و ڕایگەیاند: هەر بڕیارێک لەلایەن حکومەت و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە بدرێت وەک یەکێتیی پشتیوانی دەکەین بۆ تەواوکردنی یٔامادەسازییەکان و یٔەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و سەرکەوتنی پرۆسەکە.
داواشیکرد سەرۆک وەزیران ڕۆڵی هەبێت لە دابینکردنی یٔاسایش و  پاراستنی یٔارامی زیاتر لە ناوچە دابڕێندراوەکان.
لە کۆتایی دیدارەکەدا مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق یٔامادەیی خۆی دەربڕی کە هاوکار و پشتیوان بێت و هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە پێناو سەقامگیری عێراق و پاراستنی مافی هاووڵاتییان لە چوارچێوەی دەستوری عێراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە