کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی عیراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەكات

.

05:49 PM - 16/01/2021

 پەرلەمانی عیراق بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 كۆدەبێتەوەو ئەندامێكی لیژنەی دارایشرای دەگەیەنێت: لەكۆبوونەوەكەدا پەرلەمانتاران تێبینی و سەرنجی خۆیان لەبارەی پرۆژەكە دەخەنەڕوو.
لەوبارەیەشەوە شیروان میرزا پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەماڵپەری پیوكەی میدیای  راگەیاند: ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 كۆببێتەوە، چونكە پەرلەمان لەكۆبوونەوەكانی رابردویدا گفتوگۆی لەسەر ژمارەیەك ماددەو بڕگەی پرۆژە یاساكە كردوەو لە دانیشتنە نوێكەشدا گفتوگۆ لەسەر تەواوی مادەو بڕگەكانی تر دەكرێت.
وتیشی: لەكۆبوونەوەكەدا هەموو پەرلەمانتاران تێبینی و سەرنجی خۆیان لەبارەی پرۆژەكە دەخەنەڕوو بەوەش خوێندنەوەی دووەم كۆتایی دێت و دوااتریش قۆناغی دەنگدان دەبێت لەسەر پرۆژە یاسای بودجەو پەسەندكردنی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە