کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حولبوسی : گوێ لەو كەسانە نەگیرێت كە داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكان دەكات

.

12:42 PM - 16/01/2021

 سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوا دەكات گوێ لەو كەسانە نەگیردرێت كە داوای بایكۆتكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەن. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە ریشسپی و كەسایەتییەكانی ناوچەی هۆر رەجەب و ئەلبو عیسا، محەمەد حەلبوسی گوێبیستی ئەو كێشە و گرفتانە بوو كە دانیشتوانی ئەو ناوچانە بە دەستیانەوە دەناڵێنن، گفتوگۆشكرا سەبارەت بە هەنگاوەكانی چارەسەركردنیان كە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان چاودێری دەكرێن. ئاماژەی بەوەشكردوە: حەلبوسی لە كۆبونەوەكەدا تەئكیدی لە گرنگی رۆڵی هۆزەكان لە پشتیوانیی دەوڵەت لە بەدیهێنانی سەقامگیری كردۆتەوە، حەلبوسی داواشی كردووە هانی هاوڵاتییان بدەن تا خۆیان لە سیستمی بایۆمەتریدا تۆماربكەن كە لە هەڵبژاردنی داهاتوو پشتی پێدەبەسترێت، داواشیكردووە بەشدارییەكی كاریگەریان هەبێت لە هەڵبژاردنی نوێنەرانیان تا گوزارشت لە خواستەكانیان بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە